هەمەڕەنگ

سەرچاوەی پیسیی زەریاکان ئاشکرابوو




کاتێک باسی پیسبوونی زەریاکان دەکرێت کۆمەڵێک شتی زۆر بە مێشکماندا دێت وەک بتڵی پلاستیکی و قەسەب و کۆمەڵێک شتی دیکە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە لەم بابەتە توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت پاشماوەی جگەرە یەکێکە لەو پاشماوانەی زۆرترین زیان دەگەیەنێت بە زەریاکان و یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی پیسبوونی دەریا و زەریاکان.

بەپێی ئەو داتایانەی کۆکراونەتەوە لە ساڵی ١٩٨٠ تاوەک ئێستا نزیکی ٦٠ ملیۆن فلتەری جگەرە یاخود پاشماوەی جگەرە کۆکراونەتەوە لە زەریاکاندا، ئەمەش لە ڕێژەی زەرفی نایلۆن و بتڵ و خواردن و قەسەب زیاترە.

بۆچی فلتەری جگەرە زیانی لەوە زیاترە کە زانراوە؟

پێشتر وا زانراوە پاشماوەی جگەرە توانای توانەوەی هەیە لە ئاودا، بەڵام فلتەری جگەرە بەشێکی "سیلیلۆز ئەسیتەیتی" تێدایە ئەمەش وادەکات کاتێکی زیاتری بوێت بۆ توانەوە.

ئەم فلتەرانەش تاوەک دەتوێنەوە پیسبوون لە ئاودا بڵاودەکاتەوە چونکە ماددەکانی وەک نیکۆتین و ئارسەنیک و قورقوشمی تێدایە. 



2 مانگ پێشتر - Sep 29 2018 4:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر