تەندروستی

شەش هەڵە کە پیاوان دەیکەن لەگەڵ پێستیاندا




گرنگیدان بەپێست چ لەلای ژنان یان پیاوان بێت کارێکی گرنگە و نابێت پشتگوێ بخرێت، هەروەک چۆن ژنان چەندین جۆری کرێم بەکاردەهێنن و بە چەند ڕێگایەکی جیاواز گرنگی بە پێستیان دەدەن، پیاوانیش دەبێت ئەو کارە پشتگوێ نەخەن.

بەپێی وتەی شارەزایان شەش هەڵە هەیە کە پیاوان لەگەڵ پێستیاندا دەیکەن، لەوانەش:

1- کرێمی پاکردنەوە و کرێمی شێدارکردنەوە بەکارناهێنن.
2- زوو زوو دەمی گوێزانەکانیان ناگۆڕن.
3- ڕیشیان ناشۆن.
4- ڕیشیان بە شێوەیەکی ڕێک چاک ناکەن و گرنگی بە ڕێکخستنی نادەن.
5- هەندێک جار دەموچاویان بە شامپۆی لەش شتن دەشۆن.
6- هەویری ددان بەکاردەهێنن بۆ برینەکانی پێستیان.



2 مانگ پێشتر - Sep 29 2018 4:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر