تەکنەلۆژیا

كۆمپانیای هواوی سپیكەرێكی زیرەكی بەرهەمهێنا



كۆمپانیای بەناوبانگی "هواوی"ی  چینی کە لە بواری تەكنەلۆژیای پەیوەندی كردندا کاردەکات، ئامێرێكی نوێیان لە پێشانگەی "IFA " لە بەرلین نمایش كرد.

ئامێرەكە ناوی "ئەی ئای كیوب" ە و سپیكەری زیرەكە، لەگەڵ ئەوشدا لە زۆر ڕووەوە لە ئامێرەكانی ئیكۆی كۆمپانیای ئەمازۆن و گوگڵ هۆم دەچێت، ئەم سپیكەرە سوود لە "ئەلێكسا"ی كۆمپانیای ئەمازۆن وەردەگرێت لەكاتی قسەكردندا، لەهەمانكاتدا لەكاتی قسەكردنی ئەلێكسا و گوێ گرتندا گڵۆپەكانی ئامێرەكە چالاك دەبێت.

یەكێكی تر لە تایبەتمەندیەكانی سپیكەرەكە ئەوەیە كە دەتوانرێت سیمكارتی 4G ی تێبكرێت و وەك "وای فای" بەكاربهێنرێت بەهۆیەوە لە هەرشوێنێك  دەتوانرێت ئەلێكسا كاربكات و سوودی لێوەربگیرێت.

شایەنی باسە بەرپرسانی كۆمپانیاكە ڕایانگەیاند ئامێرەكە لەم ساڵدا بڵاودەكەنەوە، بەڵام هیچ زانیاریەكیان دەربارەی نرخی ئامێرەكە نەدركاند.



3 هەفتە پێشتر - Sep 29 2018 5:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر