تەندروستی

مەترسییەکانی چەوری ورگ و ڕزگاربوون لێی




ڕزگاربوون لە چەوری بەشی خوارەوەی ورگ گرانە بەڵام مەحاڵ نییە، بە ئەنجامدانی ڕاهێنان و ڕجێمی خۆراکی تەندروست دەتوانیت لەو چەورییە ڕزگارت بێت و ورگێکی ڕێکت هەبێت.

بۆچی ڕزگاربوون لە چەوری بەشی خوارەوەی ورگ گرانە؟
چەوری ورگ بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کۆدەبێتەوە بەتایبەت چونە تەمەنەوە کە وادەکات چەوری بە شێوازی جیاواز بڵاوبێتەوە لە جەستەدا و ئاستی مێتابۆلیزم دابەزێت.

بۆچی ڕزگاربوون لە چەوری ورگ گرنگە؟
ڕزگاربوون لەم چەورییە بۆ هەموو تەندروستی جەستە گرنگە چونکە کۆبوونەوەی چەوری لەو ناوچانەدا مانای وایە چەوری لەناو ئەندامەکانی جەستەدا کۆبۆتەوە وەک دڵ و جگەر و سییەکان، ئەمەش دواتر دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، پەستانی بەرزی خوێن و شێرپەنجە.

باشترین خواردن چییە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ؟
باشترە خواردنەکان تەندروست و هاوسەنگ بن، پێویستە لە خواردنەکاندا ڕێژەیەکی باش لە ڕیشاڵ هەبێت چونکە یارمەتی تواندنەوەی چەوری ورگ دەدات، هەروەها سێو و فاسۆلیا و سەوزەواتەکانیش سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵن.

باشترین ڕاهێنانەکان چین بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ؟
ڕاهێنانەکانی کاردیۆ باشترین بۆ ڕزگاربوون لەم چەورییە، وەک ڕاکردن، پاسکیل لێخوڕین، زومبا، ئایرۆبیک، مەلەکردن، ڕاهێنانی HIIT، پەتپەتێن و هەرچ ڕاهێنانێکی تر وات لێبکات ماندووبیت و ترپەکانی دڵت خێرابن.



2 مانگ پێشتر - Sep 30 2018 5:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر