هەمەڕەنگ

لەم وڵاتانە دەتوانیت پاسپۆرت بەدەست بهێنیت




یەکێک لەو بابەتە باوانەی لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆر لە جیهاندا باس و خواسیانە و سەرقاڵن بە هەوڵدان بۆ گەیشتن پێی، بەدەستهێنانی پاسپۆرتی وڵاتێکی دیکەیە بەتایبەت گەر وڵاتەکەی خۆی لاواز بێت و بیەوێت ببێتە هاوڵاتیی وڵاتێکی بەهێزتر لە پێناو باشتر کردنی ئاستی خۆشگوزەرانیدا.

بەپێی دواترین ئامارەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٧، نزیکەی ٪٨٩ی دانیشتوانی جیهان ئارەزوو دەکەن ببنە خاوەنی پاسپۆرتێکی تر، ٪٣٤ی ئەو کەسانەش بەڕاستی هەوڵیانداوە بۆ بەدەستهێنانی پاسپۆرتێکی دیکە.

کۆمەڵێک وڵات هەن لە جیهاندا لەڕێی پێدانی بڕێک پارە بۆ بەشداری کردن لە پرۆژەیەکی وڵاتەکەدا یاخود کڕینی موڵکێک لەو وڵاتەدا پاسپۆرت یان نیشتەجێبوونی هەمیشەیی دەدات بە خەڵکی بیانیی، لەوانەش:

1- تایلاند: کۆمەڵێک پاکێجی جیاوازی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەوڵەمەندن و دەیانەوێت لەوێ بژین، بە کڕینی موڵکێک لە ١٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی تاوەک ٦٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی دەتوانیت مافی مانەوە بۆ ماوەی ٥- ٢٠ ساڵ وەربگریت بەپێی بڕی ئەو پارەیەی دەیدەیت.
2- لاتڤیا: مافی مانەوە بە پێدانی بڕێک پارەیە لە ٧٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکییەوە دەستپێدەکات و ئەوەش لە موڵکێک یاخود کارێکدا دادەنرێت پارەکە و مافی مانەوەی هەمیشەیی دەدرێت بە کەسەکە و دوای ٥ ساڵ دەتوانێت داوای هاوڵاتیی بوون بکات.
3- سانت لوسیا: مافی بوون بە هاوڵاتی ئەو وڵاتە لە ١٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکییەوە دەستپێدەکات.
4- دۆمێنیکا: مافی بوون بە هاوڵاتی ئەو وڵاتە لە ١٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکییەوە دەستپێدەکات بۆ یەک کەس و ٢٠٠،٠٠٠ دۆلار بۆ خێزانێک یان ٤ کەس.
5- ئەنتیگوا و باربودا: لە ١٠٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
6- کیتس و نێڤیس: لە ١٥٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
7- گرینادا: لە ١٥٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
8- ڤانواتو: لە ١٥٥،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
9- مۆڵدۆڤا: لە ١٧٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
10- کەمبۆدیا: لە ٢٤٥،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
11- یۆنان: لە ٢٩٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
12- پرتوگال: لە ٤٠٦،٢٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
13- مۆنتێنێگرۆ: لە ٤٠٦،٢٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
14- ئەمەریکا: لە ٥٠٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
15- ئیسپانیا: لە ٥٨٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
16- بولگاریا: لە ٥٩٣،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
17- کەنەدا: لە ٦١٢،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
18- تورکیا: لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییەوە دەستپێدەکات.
19- ماڵتا: لە یەک ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.
20- ئوسترالیا: لە ١،٠٨ ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.
21- قوبرس: لە ١،٧٤ ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.
22- نیوزلەندا: لە ١،٩٨ ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.
23- بریتانیا: لە ٢،٥٧ ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.



2 مانگ پێشتر - Oct 1 2018 12:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر