تەندروستی

بە بنێشتی کوردی ئەم نەخۆشیانە چارەسەر بکە




بنێشتی کوردی بەشێوەیەکی خۆرسک لە درەختێکی تایبەتەوە دروست دەبێت و وەک ماددەیەکی لینج وایە لە قەدی درەختەوەکە دەردەدرێت. ڕەنگە پێشتر ئەم بنێشتە بۆ هیچ مەبەستێکی تەندروستی بەکارنەهێندرابێت، بەڵام دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی تەندروستیدا.

بەپێی توێژینەوەکان لە وڵاتە عەرەبییەکاندا و بەهۆی بوونی ئەم بنێشتە لەو وڵاتانەشدا کۆمەڵێک سوودی ئاشکرابووە، بنێشتی کوردی یارمەتی کەم بوونەوەی خەمۆکی و باشترکردنی هەڵسوکەوتی مرۆڤ دەدات لەکاتی تووڕەبوون و دڵەڕاوکێدا چونکە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ دەدات.

هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ هۆکارە بۆ زیادبوونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و فشار لە مرۆڤدا و ڕۆڵی هەیە لەکاتی تووڕەبوونی مرۆڤدا، گەر لەو کاتانەدا ئەم بنێشتە بسووتێندرێت و بۆنەکەی بڵاوبێتەوە، یارمەتی هێوربوونەوە دەدات و کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەری ئەو کێشانە، هەروەها دەتوانیت ڕاستەوخۆش بیجوویت. 



3 هەفتە پێشتر - Oct 1 2018 12:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر