هەمەڕەنگ

لە ئەفغانستان پزیشكە ئەوروپیەكان لە ڕێگەی تەكنەلۆژیاوە ژیانی خەڵك ڕزگاردەكەن




لە ئێستادا لەلایەن پزیشكەكانەوە لە ڕێگەی ئامێرە ئەلكترۆنیەكان و مۆبایلە زیرەكەكانەوە یارمەتی پزیشك و پەرستیارەكانی ئەفغانستان دەدرێت بۆئەوەی ژیانی نەخۆشەكانی ئەو ناوچەیە ڕزگار بكەن، كارەكە لەلایەن كۆچبەرێكی ئەفغانیەوە سەری هەڵداوە، هۆکاری ئەمەش نائارامیی و کێشە سیاسییەکانی وڵاتەکەیە کە پسپۆران ناتوانن سەردانی ئەو ناوچەیە بکەن.

بیرۆکەی کارەکە بە شێوەیەکە پزیشكە خۆبەخشەكان لە ئەمریكا و بریتانیا تەكنەلۆژیای ئاسایی و مۆبایلی زیرەك بەکاردەهێنن لە ڕێگای بەرنامەكانی سكایپ و فەیس تایم بۆ یارمەتیدان و ڕێنمایكردنی پزیشكانی ناوخۆیی ئەو ناوچانەی ململانێیان تێدایە یان ئەو وڵاتانەی سەرچاوەی پێویستیان كەمە.

شایەنی باسە لە ئێستادا نزیكەی 100 پزیشك وەك خۆبەخش لە پڕۆژەكەدا كاردەكەن، پڕۆژەكەش لە هەموو ئەفغانستاندا بەكاردەهێنرێت، لەهەمانكاتدا فراوان بووە بۆ هەریەكە لە ناوچەكانی سوریا و ئەفریقا و ئۆگەنداو سودان.



3 هەفتە پێشتر - Oct 1 2018 1:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر