هەمەڕەنگ

گۆرێلاكان لە ژێر مەترسی لە ناوچووندان



بە شێوەیەكی گشتی لە جیهاندا دوو جۆری سەرەكی گۆرێلا هەن و هەردووكیشیان لە ژێر هەڕەشەی لە ناوچووندان، هەریەكە لە گۆرێلای خۆرهەڵاتی كە بە " گۆرێلای بێرینگی" ناسراوە لەگەڵ گۆرێلای خۆرئاوایی و گۆرێلاكانی شاخەكان هەموویان ژمارەیان لە كەمبوونەوەدایە و هەڕەشەی لە ناوچوونیان لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان لە ئێستادا تەنها 220 هەزار گۆرێلا لە سروشت و ژینگەی خۆیاندا ماونەتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە گۆرێلای خۆرهەڵاتیی كە بە گۆرێلای "بێرینگی"یش ناسراوە و لە شاخەكاندا دەژین و لە ساڵی 1996 وە لەلایەن ڕێكخراوی پاراستنی سروشتەوە خراونەتە لیستی سوورەوە و بە ئاژەڵێكی مەترسی لە سەر هەژماركراوە.

بەشێكی زۆری ئەم مەترسیە بەهۆی كارو چالاكیەكانی مرۆڤەوە لەسەر ئەو ئاژەڵانە دروست بووە لەبەر زۆری ڕاوكردن و بازرگانیكردن بەم ئاژەڵانەوە بەردەوام ژمارەیان لە كەمبوونەوەدایە، لەهەمانكاتدا ماوەی زۆربوونی ئەم جۆرە ئاژەڵە زۆر خاوە بەجۆرێك هەر گۆرێلایەك بە  4 ساڵ جارێك وەچەیەك دەخاتەوە، هەرچەندە لەلایەن چەندین ڕێكخراو و باخچەی ئاژەڵانەوە هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی پڕۆگرامی زۆربوونەوە ژمارەیان زیاد بكرێت، بەڵام بەپێی دواین ئامارەكان ژمارەی گۆرێلای بێرینگی بە 16 هەزارو 900 گۆرێلا لە جیهاندا خەمڵێنراوە.



2 مانگ پێشتر - Oct 1 2018 2:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر