تەندروستی

لەدوای بەکارهێنانی ڤازلین چیتر ئەم کێشانەت نامێنێت


ڤازلین یەکێکە لەو کرێمانەی سوودێکی زۆری هەیە نەک تەنها بۆ پێست بەڵکو بۆ کۆمەڵێک بابەتی تریش بەکاردێت لە بواری جوانکاری و بەکارهێنانەکانی ناوماڵدا.

1- باشترین کات بۆ بەکارهێنانی ئەم کرێمە دوای خۆشتنە، بە مەبەستی شێدارکردنەوەی پێستەکە.
2- خوێی دەریا لەگەڵ ڤازلین تێکەڵ بکە و وەک سکرەبێک بیدە لە پێستەکە و مەساجی پێبکە، پێست نوێ دەکاتەوە و باشترە پێش خۆشتن بکرێت.
3- گەر دەتەوێت سووراوەکەت بەر ددانەکانت نەکەوێت باشترە کەمێک ڤازلین بدەیت لە ددانەکانت.
4- کەمێک ڤازلین گەرم بکە و مەساجی شانەکانت بکە، زۆر باشە بۆ نەهێشتنی گرژبوونی ماسولکەکان.
5- باشترین کرێمە بۆ لابردنی مکیاج، دەتوانیت کەمێک ڤازلین بدەیت لە پارچەیەک لۆکە و مکیاجەکەتی پێ بسڕیت.
6- بەرهەمێکی زۆر بەسوودە بۆ پێست کاتێک بەهۆی گۆڕانی وەرزەکانەوە تووشی وشکبوونەوە دەبێت.
7- دەتوانیت بۆ ژێر چاوەکانت بەکاریبهێنیت چونکە ڕەونەقی دەداتێ.
8- گەر دەتەوێت شێوەت گەشاوە و ناسک بێت کەمێک ڤازلین بدە لە ڕوومەتەکانت.
9- باشترە دوای بەکارهێنانی گوێزان ڤازلین لە پێست بدرێت، بەتایبەت بۆ پیاوان کاتێک ڕیشیان دەتاشن، بەو شێوەیەش ناهێڵێت پێستەکە بڕوشێت و وشک بێتەوە.
10- ئەو کەسانەی کاتێک گوارە دەکەنە گوێیانەوە ئازاریان دەدات دەتوانن ڤازلین بدەن لە گوێیەکانیان و بەمەش گوارەکە بە ئاسانی و بەبێ ئازار دەکرێتە گوێ.



3 هەفتە پێشتر - Oct 2 2018 8:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر