تەکنەلۆژیا

١١ی مانگ ئینتەرنێت دەوەستێت


بەم دواییانە لە گشت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس لە وەستانی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکرێت لە ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە سەرانسەری جیهاندا، سەبارەت بە ڕاستی و دروستی ئەم هەواڵەش کۆمەڵێک لە ماڵپەڕە جیهانییەکان باس لە بابەتەکە دەکەن.

کۆمەڵێک لە ماڵپەڕە جیهانییەکان ئەم هەواڵە پشت ڕاست دەکەنەوە و دەڵێن بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گۆڕانکاری دەکرێت لە شفرەکاندا بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە سیستەمی ناوی دۆمەینەکانی ئینتەرنێت.

ئەم هەواڵە لەلایەن دەزگای (ICANN) کە کار بۆ چاککردن و ڕێکخستنی پرۆسەکانی سیستەمی داتا بەیس دەکات بڵاوبۆتەوە و ئەوانیش باس لەوە دەکەن کە ئەم کارە بۆ چارەسەری هەندێک کێشەیە نەک هەرەسهێنانی ئینتەرنێت.

دەزگای (ICANN) باس لەوە دەکات لەدوای ئەم چاکسازیانەوە سێرڤەرەکانی ئینتەرنێت بەهێزتر و پارێزراوتر دەبێت لەڕووی بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان و هێرشی هاککەرەکان.



2 مانگ پێشتر - Oct 2 2018 10:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر