تەکنەلۆژیا

مایکرۆسۆفت لاپتۆپێکی نوێی دروستکرد


کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە نیویۆرک لاپتۆپێکی نوێی ئاشکراکرد کە توانای دوو جار لەو لاپتۆپە زیاترە کە ساڵی پار دروستیکردبوو، نرخەکەشی ١٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.

ئەم لاپتۆپەی مایکرۆسۆفت نوێترین ڤێرژنی زنجیرە لاپتۆپی سێرفەیسی مایکرۆسۆفتە کە ڕەنگەکەی ڕەشێکی ماتە و بە ڕەنگەکانی شین و سلڤەر و مارۆنیش بەردەستە، بەڵام جارێ ڕەنگە ئاڵتوونییەکەی بەرهەم نەهێنراوە.

ئەم لاپتۆپە پرۆسێسەرەکەی دوو کۆری (i5) ە، ڕامەکەی ٨ گێگا بایتە و ستۆرێجەکەی ١٢٦ گێگا بایتە، نرخەکەی ١٠٠٠ دۆلارە و لە ٢ی مانگی ١٠ دەتوانرێت داوا بکرێت و لە ١٠ی مانگەوە بەردەستە بۆ کڕین.

تایبەتمەندی ئەم لاپتۆپە لەوەدایە زۆر بە بەهێزتر دروست کراوە بە بەراورد بە لاپتۆپەکانی دیکەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت.



2 مانگ پێشتر - Oct 3 2018 8:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر