هەمەڕەنگ

ناوچەی مێژوویی "دوبرۆڤینیك" ی کرواتیا لە مەترسیدایە


لە ئێستادا بەهۆی سەردانكردنی گەشتیارێكی زۆر بۆ شاری مێژوویی و ناوازەی "دوبرۆڤینیك"، زیانێكی زۆر بە ناوچە گەشتیارییەكە كەوتووە و بۆتە هۆی لەناوبردنی یەكێك لە شوێنەوارە دێرینەكانی جیهان.

ئەم شارە بەهۆی جوانی  و ناوازەییەوە بۆتە شوێنێك بۆ بەرهەمهێنان و دەرهێنانی كۆمەڵێك فیلمی ناوازە و سەرنجڕاكێش لە ناویشیاندا زنجیرەی" گەیم ئۆف سرۆنس"، هەموو ئەمانە وایانكردووە گەشتیارێكی زۆر ڕۆژانە سەردانی شارەكە بكەن.  

ڕۆژانە لە ڕێگەی كەشتییە گەورەكانەوە بە هەزاران گەشتیار سەردانی ناوچەكە دەكەن و لە كەنارئاویەكانی "دوبرۆڤینیك" كۆدەبنەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەناو شەقام و كۆڵانە تەسكەكاندا دەڕۆن بۆئەوەی سەردانی ئەو شوێنانەی كە فیلمەكانی لێ بەرهەمدەهێنرێت.

ڕێکخراوی یونسکۆش هۆشداری دەدات و دەڵێت گەر ئەو دۆخە چارەسەر نەکرێت ئەو ناوچەیە ناوی لە لیستی ناوچە دێرین و مێژووییەکاندا دێتە دەرەوە.



2 مانگ پێشتر - Oct 3 2018 8:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر