تەندروستی

بەشە پاکەکەی نانی تووشبوو بە کەڕوو مەخۆ


هەندێک جار ئەو نان و سەمونەی لە ماڵەوە هەڵگیراوە بەشێکی کەڕوو دەکات بەڵام بەشەکەی تری پاکە، زۆربەی خەڵکیش بەشە پاکەکە دەخوات، بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن بە خواردنی ئەو بەشە پاکە و دەڵێن نابێت بخورێت لەبەر چەند هۆکارێکی تەندروستی.

شارەزایان دەڵێن بەشە پاکەکەی نانێک کە کەڕووی کردبێت هەرگیز پاک نیە چونکە کەڕووەکە پێشتر بڵاوبۆتەوە بە هەموو بەشەکانی نانەکەدا، ڕەنگە بەچاو نەبیندرێت بەڵام ڕەگ و هەزارەها تۆوی دروست کردووە کە بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە بەو پارچە نانە و هەرچ نانێکی تریش کە لەگەڵ ئەودا هەڵگیرابێت.

کەڕووی نان تا چەند مەترسیدارە؟
هەندێک جار دەوترێت کەمێک کەڕوو کێشە نیە و زیانی نیە، بەڵام وەک چۆن قارچک جۆری باش و جۆری ژەهراوی هەیە کەڕووش بە هەمان شێوە جۆری باشی هەیە کە لەگەڵ جۆرێکی پەنیردا دروست دەبێت و زیانی نیە، جۆری خراپیشی هەیە کە لەسەر نان و خواردنی تر دروست دەبێت.

زیانەکانی ئەم جۆرە کەڕووە چییە؟
کەڕوو سەدان جۆری هەیە، هەندێکیان زیانەکانیان زۆرە و تووشی چەند کێشەیەکی تەندروستیت دەکەن وەک هەستیاری (حەساسێت)، جۆرێکی تریان ژەهراویە و دەبێتە هۆی ڕاوەشاندنی ماسولکەکان، ئەو جۆرەی لەسەر نانیش دروست دەبێت کە ڕەنگەکەی سەوز یان ڕەشە هۆکاری تووشبوونە بە هەوکردنی خوێن و وادەکات خوێن بمەیێت لە موولوولەکاندا و ناهێڵێت ئۆکسجین بۆ خانەکان بڕوات تاوەک دەمرن، هیچ شتێکیش چارەسەری ئەم کەڕووە ناکات و باشترە ڕاستەوخۆ نانەکە فڕێبدرێت.



2 مانگ پێشتر - Oct 6 2018 4:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر