تەکنەلۆژیا

ئامێرێكی تەكنەلۆژی یارمەتی بەساڵاچووان دەدات


لە ئوسترالیا هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی ئامێری تەكنەلۆژی "ڤی ئاڕ" كە بریتیە لە ئامێری تەكنەلۆژیای خەیاڵی ڕاستەقینە، یارمەتی ئەو كەسانە بدرێت كە چوونەتە تەمەنەوە و بەدەست نەخۆشییەكانی خەڵەفان و ئەلزەهایمەر و خەمۆكیەوە دەناڵێنن.

ئامێرەكە دەکرێتە سەریان و مۆبایلێكی زیرەكی پێوە دەلكێنرێت، لە ڕێگەیەوە كەسەكە دەتوانێت سەیری دیمە ناوازەكان بكات و كاتێكی خۆش بەسەر بەرێت، لەهەمانكاتدا یارمەتی ئەو كەسانە دەدات كە كێشەی مێشك و لە بیرچوونەوەیان هەیە وایان لێدەكات بیرەوەریەكانیان بیربێتەوە.

سەنتەری "میڵفۆڕد گرەینج" ی تایبەت بە چاودێری بەساڵاچووان یەكێكە لەو سەنتەرانەی ئەو تەكنەلۆژیایە بۆ بەساڵاچووانی سەنتەرەكەی بەكاردەهێنێت و لیستێكی ئەو دیمەنانەیان داناوە كە بەتەمەنەكان ئارەزوو دەکەن سەیری بكەن و لە ڕێگەی ئەو ئامێرەکەوە نیشانیان دەدرێت.

یەكێك لە چاودێرەكان بەناوی " كەیری ماپلێی" ئاماژەی بەوەدا هەندێ كەس كێشەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵك هەیە یان لە قەرەباڵغی دەترسن، بۆیە تەكنەلۆژیای " ڤی ئاڕ" وایان لێدەكات ترسەكانیان بڕەوێتەوە و لەگەڵ بارودۆخەكە ڕابێن، هیواشی خواست تەكنەلۆژیاكە وەك شێوازێكی چارەسەركردن سوودی لێوەربگیرێت.



2 مانگ پێشتر - Oct 7 2018 8:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر