هەمەڕەنگ

ئەم شاكارە هونەرییە دەگاتە ٦٥ ملیۆن دۆلار


لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لەم هەفتەیەدا یەكێك لە بەرهەمەكانی شێوەكاری بەتوانای چینی-فەڕەنسی نمایش كرا و چاوەڕێش دەكرێت بەنرخی زیاتر لە ٦٥ ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.

بەرهەمەكە ناوی " جون_ ئۆكتۆبەر ١٩٨٥" ە، وێنەكە ١٠ مەتر درێژ و ٢،٨ مەتر بەرزە و بە درێژترین كاری هونەرمەندەكە هەژماردەكرێت، ئەمە لە كاتێكدا یەكێكە لە گرنگترین كارەكانی هونەرمەندەكە و چەندین ستایلی نایاب و ئایكۆنی تیادا بەكارهێناوە، بۆیە چاوەڕێدەكرێت ئەم كارە هونەریەی " زاو" ڕێكۆردەكانی پێشووی هونەرمەندەكە بشكێنێت و بە پارەیەكی زۆر زیاتر بفرۆشرێت.

جێی ئاماژەیە هونەرمەند " زاو ۆو كی" یەكێكە لە شێوەكارە بەتواناكان و لە ساڵی ١٩٢٠ لە بەیجین لە  دایك بووە و لە ساڵی ٢٠١٣ ش كۆچی دوایی كردووە، بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی  سایتی" ئاڕت پڕایز" دەربارەی نرخی ئۆنلاینی كارە هونەریەكان لە جیهاندا، لە ساڵی ٢٠١٧ دا " زاو" لە ڕیزبەندی ١٠ یەمی ئەو هونەرمەندانەدایە كە كارەكانی زۆرترین پارەیان كردووە و ١٥٦ ملیۆن دۆلار داهاتی بووە.