تەندروستی

ناوکە کولەکە چارەسەری ئەم کێشانەیە


ناوکە کولەکە لەناو خەڵکدا وەک جۆرێکی چەرەس باوە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە کانزاییەکان و ڤیتامینەکان.

ئەو ڤیتامین و کانزایانەی لە ناوکە کولەکەدا هەیە زۆرە و هەریەکێکیان بۆ مەبەستێکی تایبەت سوودی هەیە، لەوانەش:

1- دەوڵەمەندە بە زینک کە خەڵکانێکی زۆر بەدەست کەمی ئەم کانزایەوە دەناڵێنن و زیاتر لە توێکڵەکەیدا کۆبۆتەوە، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبین زۆرخواردن و کەم جوینی توێکڵەکەی دەبێتە هۆی بریندارکردنی دیواری ڕیخۆڵە و گەدە.
2- دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم کە هێورکەرەوەیە.
3- مەنگەنیز و مسی تێدایە.
4- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E کە وەک پاکژ کەرەوەیەک وایە و خاسیەتی دژەئۆکسانی هەیە، ئەمەش دژی پیربوونە.
5- هەندێک توێژینەوە باس لە سوودی ناوکە کولەکە دەکەن دژی شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات.
6- دژی میکرۆب و ڤایرۆس و بەکتریا کاردەکات.



2 مانگ پێشتر - Oct 8 2018 6:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر