هەمەڕەنگ

هۆشداری دەدرێت لە كەمبوونەوەی مێرووە سوودبەخشەكان


لە توێژینەوەیەكی نوێدا پسپۆڕان تێبینیان كردووە ژمارەی مێرووە سوودبەخشەكانی وەك پەپوولە و مۆرانە و خاڵخاڵۆكە و هەنگ كەمبوونەتەوە، هەرچەندە هەتا ئێستا دەربارەی هۆكاری كەمبوونەوەكەیان دڵنیانین بەڵام پێدەچێت بەهۆی ئەو كار و چالاكیانەوە بێت كە مرۆڤ لە ژینگەدا دەیانكات.

سەرەڕای ئەوەی پسپۆڕان پێیانوایە هۆكارێك لە پشت كەمبوونەوەی ئەم مێرووە سوودبەخشانەوە هەیە بەڵام تا ئێستا دڵنیانین هۆكارەكە چییە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو کە بە پلانێكی تۆكمە سەرژمێری مێرووە باڵدارەكان نەكراوە بۆیە لە ئێستادا ناتوانرێت توێژینەوە و بەراوردكاری بكرێت لە نێوان ژمارەی مێرووەكان لە ڕابردوو و ئێستادا، بەڵام پسپۆڕانی ئەو بوارە دڵنیان ژمارەیان لە ڕێژەی سروشتی كەمترە.

زانایان پێیانوایە کۆمەڵە هۆکارێک هەیە بۆ کەمبوونەوەی مێرووەکان وەک لە دەستدانی ژینگەكەیان، بەكارهێنانی مێروو كوژ لەلایەن مرۆڤەوە، چاندنی خاكەكان بەیەك جۆری دیاریكراوی بەروبوومی كشتوكاڵی، هێرشی زیندەوەر و مێرووە زیانبەخشەكان و پیسبوون و گەرمبوونی زەوی.

لەو بارەیەوە مێرووناس " دوگ تالامی" دەڵێت بەشێوەیەكی سەرەكی هەمەچەشنی مێرووەكان دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی چەشنە جیاوازەكانی ڕووەك و زیندەوەرەكان، لەبەرئەوەی هەموو ئەو سیستەمە ژینگەییانەی كە پاڵپشتی لە مرۆڤ دەكەن، پشت بە مێرووەكان دەبەستن بۆئەوەی بەباشی كاربكەن،  بۆیە هەركەمبوونەوەیەك لە ژمارەی ئەم مێرووانە ڕووبدات ئەوا سیستەمە ژینگەییەكان تێكدەچن و لە كاردەكەون دواجاریش كاریگەری لە سەر ژیانی مرۆڤیش دروست دەكات.



هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 5:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر