تەندروستی

بەم شەربەتە جەستەت لە ژەهرەکان پاک بکەرەوە


زۆربەی خەڵک بەهۆی سەرقاڵی ژیان و گرنگی نەدان بە جۆری خۆراکەکان جەستەی وایلێدێت ژەهرێکی زۆر کۆدەکاتەوە بەتایبەت لە قۆڵۆندا کە دواتر کاریگەرییەکی خراپ دەکاتە سەر تەندروستی کەسەکە، بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە دەتوانرێت لەڕێگای چەند خواردنێکی سروشتییەوە جەستە لەو ژەهرانە ڕزگاربکرێت.

پێکهاتەکان:
یەک کوپ شەربەتی سێوی فرێش
یەک کەوچکی چا ئاوی زەنجەبیل
دوو کەوچک شەربەتی لیمۆی فرێش
نیو کەوچکی چێشت خوێی دەریا
نیو کوپ ئاوی گەرم

شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنان:
نیو کوپ ئاو گەرم بکە و پاشان و خوێیەکە و پێکهاتەکانی تری تێبکە و باش تێکەڵی بکە، بۆ باشترین سوود وەرگرتن بەیانیان لەسەر گەدەی ناشتا پەرداخێکی لێبخۆرەوە.



هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 7:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر