تەکنەلۆژیا

بە ڤیدیۆ ٢٠٣٥ ئۆتۆمبێل بەم شێوەیەی لێدێت


بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل سەرقاڵی دیزاینکردنی ئۆتۆمبێلێکی جیاوازن بۆ ساڵی ٢٠٣٥ کە پێیان وایە تا ئەوکاتە ئۆتۆمبێلەکان بەو شێوەیەیان لێیەت.

ئەم ئۆتۆمبێلە وەک ئۆتۆمبێلی سپۆرت وایە و لەلایەن کۆمپانیای DS بەرهەمهێنراوە و پێی دەوترێت " DS X E-TENSE"  وە بە تەواوەتی کارەباییە و دەتوانێت خۆی لێبخوڕێت.

ئەم ئۆتۆمبێلە دوو بەشە، بەشێکی بۆ شۆفێرەکەیە و بەشەکەی تریشی بۆ سەرنیشەکانە و جێگای دوو کەس دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جێگایەکی تری هەیە بۆ یەک سەرنیشین کە شاردراوەیە.

شوێنی دانیشتنەکەی بە تایبەتی بۆ پشوودان دروست کراوە و مەساج دەکات و تەنانەت ئامێری قاوە دروستکردنیشی تێدایە.

بزوێنەرەکەی هێزی ١٠٠٠ کیلۆ واتی هەیە کە دەکاتە ١٣٦٠ هێزی ئەسپ. 



مانگ پێشتر - Oct 15 2018 7:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر