تەکنەلۆژیا

كۆمپانیای هواوی زنجیرەیەك مۆبایلی نوێ نمایش دەكات


كۆمپانیای بەناوبانگی چینی بواری پەیوەندیكردن " هواوی" لە داهێنانێكی نوێدا  كۆمەڵێك مۆدێلی نایابی مۆبایلی نمایش كرد.

لە میانەی نمایشكردنی بەرهەمە نوێیەكانی كۆمپانیەكە سێ ڤێرژنی " مەیت 20" ی نمایشكرد كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی  ناوازەن، وەک پاتریەكەی کە گەورەترە لە چاو بەرهەمەكانی پێشتردا و ئەمە لە كاتێكدا پاتری مۆبایلەكە بە وایەرلێس زۆر بەخێرایی ووزە وەردەگرێت کە لە ماوەی 30 دەقیقەدا بە ڕێژەی لەسەدا 70 وزە وەردەگرێت.

یەكێكی تر لە هەرە تایبەتمەندیە ناوازەكان ئەوەیە كە بەكارهێنەری " مەیت 20" دەتوانێت لە ڕێگەی فەرمانی " وایەرلێس ڕیسیڤ چارجینگ"  ووزەی مۆبایلەكەی بۆ مۆبایلێكی تر بنێریت.

جێی ئاماژەیە كامێرای مۆبایلەكە كوالێتی زۆر بەرزە و لە ڕێگەی تایبەتمەندی " ئەی ئای سینەما موود" وە بەكارهێنەر دەتوانێت هەموو ڕەنگ و كەلوپەلەكانی دەوروبەری وێنەكە لابەرێت، بەرپرسانی كۆمپانیەكە ڕایانگەیاند نرخی هەریەكە لە مۆدێلەكانی " مەیت 20" و " مەیت 20 پڕۆ" لە 799 یۆرۆوە دەست پێدەكات و كڕیارەكان دەتوانن بە چەند ڕەنگێكی جیاواز دەستیان بكەوێت. 

لە ئێستادا كۆمپانیای هواوی و ئەپڵ لە ڕكابەریەكی قورسدان و بە دوو گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن هەژماردەكرێن، هواوی بەم ئامێرە نوێیانەی توانی پێش كۆمپانیای ئەپڵ بكەوێت.




مانگ پێشتر - Oct 21 2018 4:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر