هەمەڕەنگ

ئامێرێکی پیانۆی ناوازە دروست دەکرێت


یەکێک لە وەستا دێرینەکانی دروستکردنی پیانۆ لە ئوسترالیا پیانۆیەکی ناوازەی دروستکردووە کە جیاوازە لە هەموو پیانۆکانی پێشتر.

خاوەنی کارگەی " ستوارد ئاند سەنس" کە ناوی " واینی ستیوارت" ە و شاکارێکی نوێی میوزیکی داهێناوە و ئامێرێکی نوێی پیانۆی دروستکردووە کە لە پیانۆکانی تر جیاوازە و لە جیاتی 88 کلیل، 108 کلیل لە پیانۆکەدا هەیە.

ستیوارت ماوەی 40 ساڵە سەرقاڵی پیانۆ دروست کردنە، دەربارەی داهێنانە نوێیەکی وتی ئێستا سەدەی بیست و یەکە بۆیە پێویستمان بە ئاسۆیەکی نوێ و کەلوپەل و ئامێری نوێیە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو تەنیا گۆڕانکاری لە کیبۆردی پیانۆکەدا نەکردووە، بەڵکو هەموو ئامێرەکە بەشێوەیەکی جیاوازتر دروستکراوە.

ئامێرەکە بە شێوەیەک دروستکراوە گەر کلیلە زیادکراوەکانیش بەکارنەهێنرێن هەست بە جیاوازی پیانۆکە دەکرێت، لە ڕووی قەبارەشەوە گەورەترە و نرخەکەی 214 هەزار دۆلاری ئەمریکیە.  



مانگ پێشتر - Oct 25 2018 5:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر