هەمەڕەنگ

ماریا کاری زنجیرەیەك كۆنسێرت سازدەكات


هونەرمەند و هۆنراوە نووسی بەناوبانگی ئەمریكی " ماریا كاری" پلانی زنجیرەیەك كۆنسێرتی لە داهاتوویەكی نزیكدا ئاشكرا كرد.

كۆنسێرتەكەی لە میانەی بڵاوكردنەوەی ئەلبومێكی نوێی هونەرمەندەكەوە سازدەكرێت بەناوی " كۆشن" و وا بڕیارە 15 ی مانگی داهاتوو بڵاوبكرێتەوە.

ماریا ئاماژەی بەوەدا دەستپێكی كۆنسێرتەكەی لە " دالاس" وە لە سەرەتای ساڵی 2019 و لە مانگی شوباتدا دەست پێدەكات، دوای ئەوە دەچێت بۆ هەریەكە لە شارەكانی ئەتڵانتا، شیكاگۆ، ئەتڵسنتیك و نیۆرك و چەند شارێكی تریش، هەوادارانی هونەرمەندەكەش دەتوانن لە 23 ئەم مانگەوە تكتیان بۆ كۆنسێرتەكان دەست بكەوێت.

هونەرمەند " ماریا كاری" لە ساڵی 1970 لە نیۆرك لە دایك بووە و لە ئێستادا تەمەنی 48 ساڵە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی ناوازەیە و گۆرانیەكانی یەكێكن لە پڕ فرۆشترین بەرهەمەكانی جیهان و لە هەمانكاتدا خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانی بواری میوزیكە.



مانگ پێشتر - Oct 25 2018 6:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر