هەمەڕەنگ

كەلوپەلە تایبەتیەكانی ستیفن هاوکینگ دەفرۆشرێن


لە مەزادێكی ئاشكرادا 22 ی ئەم مانگە بەشێك لە كەلوپەلە تایبەتیەكانی گەردوون ناس و زانای بواری فیزیا " ستیفن هاوكینگ" بۆ فرۆشتن دانراون.

22 پارچە لە كەلوپەلە تایبەتیەكانی " هاوكین" لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بۆ فرۆشتن دانراون كە خۆیان لە نامە و توێژینەوەی زانستی و بیردۆزەكانی دەربارەی بنەڕەتەكانی گەردوون و گەشەسەندن و نامەی دكتۆراكەی كە بەشێكی زۆریان واژۆی "هاوكینگ"یان لەسەرە لە هەمانكاتدا بەشێك لە خەڵاتەكانیشی بۆ فرۆشتن دانراون.

یەكێكی تر لە كەلوپەلەكان كورسیە تایبەتیەكەی " هاوكینگ" ە كە تەنیا كورسییەكی خاوەن پێداویستی تایبەت نیە بەڵكو كورسیەكە بە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو دروست كراوە وتیایدا " هاوكینگ" توانیویەتی لە ڕێگەی كۆمپیوتەرێكی زیرەكەوە قسە و بیرۆكەكانی بگەیەنێت.

لە ئێستاشدا كورسیەكە بەنرخی خەمڵێنراوی 13 هەزار دۆلار بۆ 19 هەزار و 500 دۆلار بۆ فرۆشتن دانراوە، جێی ئاماژەیە پارەكە دەدرێت بە هەردوو ڕێكخراوی خێرخوازی " ڕێخراوی ستیڤن هاوكینگ" و " دامەزراوەی نەخۆشییە دەمارییە جوڵاوەكان"، منداڵەكانی هاوكینگیش هیواخوازن توێژینەوە و كارە زانستیەكانی بۆ نەتەوەكەیان بپارێزن.

جێی ئاماژەیە ئەم كەلوپەلانەی "ستیڤن هاوكینگ"  لە پاڵ كۆمەڵێك كارو كەلوپەلەكانی زانایان " ئیسحاق نیوتن و چارلس داروین و ئەلبێرت ئەنشتاین " لە لەندەن لە نێوان ڕۆژانی 30 ئەم مانگە بۆ 8 ی مانگی داهاتوو نمایش دەكرێن.



مانگ پێشتر - Oct 25 2018 6:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر