هەمەڕەنگ

مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی Latin AMAs بەڕێوەچوو


لە مەراسیمی ساڵانەی دابەشكردنی خەڵاتی میوزیكی ئەمریكای لاتین " AMAs " خەڵات بە سەر هونەرمەند و گۆرانیبێژانی ئەمریكای لاتین دابەشكرا، تیایدا هەریەكە لە گروپی " سی ئێن سی ئۆ" و هونەرمەند "ئۆزونا" زۆرترین خەڵاتەكانی ئەمساڵی مەراسیمەكەیان بەدەست هێنا.

گروپی كوڕانی"سی ئێن سی ئۆ" هەریەكە لە خەڵاتەكانی " باشترین گروپ و باشترین هونەرمەندی پۆپ و باشترین ئەلبوومی پۆپ" یان بەدەست هێنا، لەلایەكی تریشەوە هونەرمەند" ئۆزونا" خەڵاتەكانی باشترین هونەرمەند و لە هەمانكاتدا ئەلبوومی "ئۆدیسیا"ی هونەرمەندەكە خەڵاتی ئەلبومی ساڵ و خەڵاتی دڵخوازترین ئەلبومی پێبەخشرا.

لەگەڵ ئەوەشدا هونەرمەند " دادی یانكی" هەریەكە لە خەڵاتەكانی " خەڵاتی ئایكۆن و خەڵاتی دڵخوازترین هونەرمەندی كوڕی" پێبەخشرا و هونەرمەند " بیكی جی" خەڵاتەكانی " باشترین كچە هونەرمەند و دڵخوازترین گۆرانی " پێبەخشرا.



مانگ پێشتر - Oct 28 2018 5:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر