هەمەڕەنگ

ئاردی پەتاتە دروست دەکرێت


بەهۆی بوونی بەرهەمێكی زۆری پەتاتەی شیرین لە ناوچەی " كوینسلاند" ی ئوسترالیا هەوڵدەدرێت بەڕێگەیەكی تر سوود لەو بەرهەمە وەربگیرێت و ئاردی پەتاتەیان لێ دروست بكرێت.

جوتیارانی ئوسترالیا لە ئەمساڵدا بەرهەمێكی زۆری پەتاتەیان هەبووە و لە ئێستاشدا ژمارەیەكی زۆری خراوەتە بازاڕەوە، بڕێكی زۆریش لەو پەتاتانە خراپ دەبن یان لەلایەن جوتیارەكان دووبارە دەخرێنەوە ناو خاكەكە، ئەمەش زیانێكی زۆری بە جوتیارەكان گەیاندووە.

لەو چوارچێوەیەدا بەمەبەستی كەم كردنەوەی ئەو زیانانە و بەفیڕۆنەدانی ئەو پەتاتانە " ڕۆب و كریستا" دەیانەوێت لە كارگەكەیاندا ئەمجارە ئاردی پەتاتە دروست بكەن، تیایدا لە ڕێگەی ئامێرە تەكنەلۆژیەكانەوە پەتاتەكان وشك دەكرێنەوە و دەهاڕدرێن و پاشان دەبێژرێنەوە و لە كۆتایشدا ئاردێكی ئاڵتونی لێ بەرهەمدەهێنرێت، ئەم دوو هاوسەرە هیواخوازیشن بەرهەمە نوێیەكەیان بەم زووانە بكەوێتە بازاڕەوە.

جێی ئاماژەیە ڕۆب و هاوسەرەكەی لە كارگەكەیاندا چەندین جۆری ئاردیان بەرهەم هێناوە بەتایبەتی ئەو جۆرە ئاردانەی كە  دەگمەنن و پێشتریش ئاردی مۆزیان دروست كردووە.



مانگ پێشتر - Oct 29 2018 4:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر