هەمەڕەنگ

سەرچاوەی دروستبوونی هاڵووین


 هاوڵووین یەکێکە لەو بۆنانەی کە ساڵانە لە ٣١ی ئۆکتۆبەردا لە کۆمەڵێک وڵاتی جیهاندا یادی دەکرێتەوە و خەڵکان ئاهەنگ دەگێڕن و جلی تایبەت دەپۆشن، ئەم بۆنەیە کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆی هەیە وەک پۆشینی جل و بەرگی ترسناک لە شێوەی مۆمیا و جادووگەر و مردوودا، گەڕانی منداڵان بەسەر ماڵاندا و داواکردنی شیرینی، هەروەها ڕازاندنەوەی ماڵەکان بە کولەکە کە لەو وەرزەدا پێدەگات، سیمای مردن و جنۆکەش یەکێکە لە سیماکانی هاڵووین.

وشەی هاوڵووین لە چییەوە هاتووە؟
وشەکە لە زمانی ئینگلیزیدا بە مانای هەموو هاڵۆوەکان واتە هەموو شەیتانەکان دێت، سەرچاوەی وشەکەش لە زمانی سیلتیکەوەیە کە لە فیستیڤاڵی چنینەوەی سیلتیکە کۆنەکانەوە هاتووە و زمانێکی بە ڕەچەڵەک هیندۆ ئەوروپییە، ئەو بۆچوونانەشی وشەکەی لەسەر داهێنراوە ئەوەیە شەوێک پێش ١ی نۆڤێمبەر (٣١ی ئۆکتۆبەر) دواهەمین شەوی وەرزەکانی گەرمایە و ڕۆژ کورت دەبێت و شەو درێژ دەبێت، بەمەش شەیتان و رۆحە خراپەکان بە شاردا بڵاودەبنەوە چونکە تاریکی و شەوگاری درێژ ژینگەی ڕەخساوی ئەوانە.

مێژووی سەرهەڵدانی هاڵووین کەی و لەکوێ بووە؟
مێژووی سەرهەڵدانی ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٠٠ ساڵ پێش ئێستا و لە ئینگلتەرا و ئێرلاند و باکوری فەرەنساوە هاتووە و پاشان بە وڵاتانی تردا بڵاوبۆتەوە، هۆکاری ئامادەکاری خەڵک بۆ جەژنەکە و پۆشینی جل و بەرگی ترسناک بۆ ئەوەیە خۆیان وەک شەیتان و جنۆکەکان پیشان بدەن بەو مەبەستەی هاتنی ئەو رۆحە خراپانە ئازاری مرۆڤەکان نەدات و ئەوان وەک خۆیان ببینن.

جێی ئاماژەیە سیلتیکەکان لەکۆندا ئەم جەژنەیان وەک ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی خۆیان گێڕاوە و پێیان وابووە لەو ڕۆژەدا رۆحی مردووەکان لەگەڵ زیندووەکاندا یەک دەگرێت.

لە کۆندایشدا لەجیاتی شیرینی سێو دراوە بە منداڵان کاتێک سەردانی ماڵانیان کردووە بەڵام بەتێپەڕبوونی کات و لە ئێستادا شیرینی جێگای سێوی گرتۆتەوە.



مانگ پێشتر - Oct 30 2018 9:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر