هەمەڕەنگ

ڕیزبەندی گرانترین ئەكتەرەكان بڵاودەكرێتەوە


بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی  گۆڤاری " فۆڕبس" بۆ ڕیزبەندی  گرانترین ئەكتەرەكانی تەلەفزیۆن، ئەكتەرانی زنجیرەی تەلەفزیۆنی  ”بیگ بانگ سیۆری" ڕیزبەندیی یەكەمینەكانی لیستەكەدان، هەریەكە لە ئەكتەرانی زنجیرەكە  " جیم پارسۆنس"ە بە 26.5 ملیۆن دۆلار و "جۆنی گالیكی" بە 25 ملیۆن دۆلار و " كونال نایار" بە 23.5ملیۆن دۆلار و " سایمن هێلبێرگ" بە 23.5 ملیۆن دۆلار لە پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەمدابوون .

دوای ئەوانیش ئەكتەری زنجیرەی تەلەفزیۆنی " ئێن سی ئای ئێس" " مارك هارمۆن" بە 19 ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەمدایە، لە دوای ئەوانیش هەریەكە لە " ئید ئۆنیل" بە 14 ملیۆن دۆلار و "ئیریك سۆنستریت" بە 13.5 ملیۆن دۆلار و " جێسی تایلەر فێرگسۆن" بە 13 ملیۆن دۆلار و " تی بارێڵ" بە 12 ملیۆن دۆلار و "ئەمدریو لینكۆڵن" بە 11 ملیۆن دۆلار لە پلەكانی شەشەم تا دەیەمی گرانترین ئەكتەرەكانی جیهانن.

جێی ئاماژەیە گۆڤاری "فۆڕبس" ساڵانە ڕاپۆرت دەربارەی گرانترین ئەكتەرەكانی جیهان بڵاودەكاتەوە، لە ئەمساڵی ڕاپۆرتەكەدا هیچ كچە ئەكتەرێك لە ڕیزبەندی 10 گرانترین ئەكتەرەكانی جیهان نابینرێت.



مانگ پێشتر - Nov 1 2018 6:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر