هەمەڕەنگ

قەیرانی خانووبەرە ڕووی کردە بریتانیا


بەهۆی نەبوونی خانوو و گرانی نرخەكانیانەوە بەشێك لە خەڵكی شاری "بریستڵ"ی بریتانیا ناچارن لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە و لە كەرەڤانە و ئۆتۆمبێلەكانیان بمێننەوە.

لە " بریستڵ" ژمارەی خانوو و شوێنەكانی نیشتەجێبوون كەم بوونەتەوە، ئەمەش وایكردووە كە نرخیان زۆر بەرزبێێتەوە بە جۆرێك لەچاو چوار ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی لە ٪٣٣ بەرزبۆتەوە، خەڵكیش ناتوانن ئەو پارە زۆرە بدەن چونكە بە وتەی خۆیان ئەو پارەیەی كە لە كاری ڕۆژانە دەستیان دەكەوێت دەبێت بیدەن بە كرێی خانوو، هەربۆیەش بەشێك لەو كەسانە ئێستا لەسەرشەقامەكان لەناو ئۆتۆمبێلەكانیان یان كەرەڤانەكاندا دەژین.

یەكێك لەو كەسانەی ئێستا لە كەرەڤانەدا دەژی ئاماژەی بەوەدا ئەو پێشتر مانگی ٥٠٠ پاوەندی بۆ یەك ژوور داوە بەڵام ئێستا لە كەرەڤانەدا دەژی و پێیوایە كە هیچ هەڵبژاردەیەكی تریان نیە.

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر خەڵك بێ ماڵ و حاڵ بوون  و لەسەر شەقامەكان دەمێننەوە، لەلایەكی تریشەوە دەسەڵاتدارانی شارەكە ڕێگە نادەن ئەو كەسانە كەرەڤانە و ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەر شەقامەكان ڕابگرن و تائێستا داوایان لە زیاتر لە ٥٠ كەرەڤانە كردووە شەقامەكان بەجێ بهێڵن.



مانگ پێشتر - Nov 1 2018 6:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر