هەمەڕەنگ

سێ كاری هونەری بە پارەیەکی کەم لە پاریس فرۆشران


بە ئامادەبوونی كۆمەڵیك ڕۆژنامەنووس و كڕیار لە پاریس لە مەزادێكی ئاشكرادا سێ كاری هونەری هونەرمەند " فارانس بانسكی" بەبێ هیچ مشتومڕێك  فرۆشران.

ئەوەی جێی سەرنجە هیچ یەكێك لە كارەكانی لە ١٠٠ هەزار دۆلار زیاتر لە مەزادەكەدا نەفرۆشران و گرانترین كاریان تابلۆی " ستۆپ ئاند سێرچ" بوو كە بە ٥٠ هەزار یۆرۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە فرۆشرا، لە دوای ئەوەش تابلۆی " سووپ كان" بە ٣٦ هەزار یۆرۆی پێشەكی و ٤٦ هەزار و ٨٠٠ یۆرۆی ماوە  فرۆشرا، دواین كاریش تابلۆی " كوین ڤیك" بوو كە بە ٩هەزار یۆرۆی پێشەكی و ١١ هەزار و ٧٠٠ یۆرۆی ماوە فرۆشرا . 



مانگ پێشتر - Nov 2 2018 5:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر