هەمەڕەنگ

لە باخچەیەکی ئاژەڵاندا ژمارەی بەتریق زۆرە و جێگایان نابێتەوە


لە یەكێك لە باخچەكانی پۆڵەندا كێشەی كەمی شوێنی بەتریق هەیە بەهۆی زۆری ژمارەی بەتریقەكانەوە، بۆیە دەیانەوێت بەشێكیان بۆ باخچەیەكی تر بنێرن.

باخچەی "ورۆكلاو" کە دەكەوێتە خۆرئاوای پۆڵەنداوە و ژمارەیەكی زۆر بەتریق لە باخچەكەدا هەن لە ئێستاشدا چاودێرانی باخچەكە دەیانەوێت شەش لە بەچكە بچووكە تازە لە دایك بووەکان بنێرن بۆ ماڵە نوێیەكەیان لە باخچەی "ئوستی ناد لابێم" لە كۆماری زیورخ.

لەوبارەیەشەوە " پاوڵ بۆریكی" ئاماژەی بەوەدا ئەوان گەیشتوونە تە زۆرترین ڕێژەی بەتریق كە لەتوانای باخچەكەدا بێت، وتیشی تەنها شوێنی ١٢٠ بەتریقیان هەیە و لە ئێستادا ١١٠ بەتریقیان لە باخچەكەیاندا هەیە، ئاشكراشی كرد كە دەیانەوێت ژمارەی بەتریق لە سەرتاسەری جیهان زۆربێت، بۆیە كۆمەڵیك لە بەچكە نوێیەكان دەنێرن بۆ ئەوەی لە شوێنێكی تر خێزان دروست بكەن و وەچە بخەنەوە چونکە بەچكەكان ئاسانتر دەتوانن لەگەڵ ژینگە نوێیەكە و گروپەكە ڕابێن، دوای بڕینی زیاتر لە ٢٥٠ كیلۆمەتر بەریقەكان دەگەنە ژینگە نوێیەكەیان . 

جێی ئاماژەیە باخچەی ئاژەڵانی "ورۆكلاو" نزیكەی ١٥٠ ساڵە هەیە و نیشتیمانی زیاتر لە ١١٠٠ چەشنی جیاوازی گیانلەبەرە. 



مانگ پێشتر - Nov 2 2018 5:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر