هەمەڕەنگ

یەكەمین شەمەندۆفێری هایدرۆجینی بەرهەم هێنرا


لە ئەڵمانیا یەكەمین شەمەندۆفێری هایدرۆجینی بەرهەم هێنرا كە لەجیاتی بەكارهێنانی بەرهەمەكانی نەوت و گاز هایدۆجین بەكاردەهێنرێت بۆ وزەدان بە شەمەندۆفێرەكە.

“كۆرادیا ئای لینت" بەیەكەمین شەمەندۆفێری جیهان هەژماردەكرێت كە بە وزەی هایدرۆجین كاردەكات، و یەكەمین گەشتیشی بە سەركەوتووی تەواو كرد، گازی هایدرۆجین لە ڕووی ژینگەییەوە زیانی بۆسەر زەوی نیە بۆیە بە جێگرەوەیەكی باش و هاوڕێی ژینگە هەژمار دەكرێت.

بەرهەمهێنەرانی شەمەندۆفێرەكە كاردەكەن بۆ دروستكردنی زیاتر لە ١٤ شەمەندۆفێری لەو جۆرە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، نرخی هەریەكێكیشیان ٩٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریكیە، ئەمەش بە بەراورد بەو شەمەندۆفێرانەی بە وزەی دیزڵ كاردەكەن زۆر گرانە.

شەمەندۆفێری " كۆرادیا ئای لینت" دەتوانێت بۆ ماوەی هەزار كیلۆمەتر بە خێرایی ١٤٠ كیلۆمەتر بۆ سەعاتێك بڕوات، كە ئەمەش هاوشێوەی خێرایی شەمەندۆفێرەكانی ترە، سەرەڕای ئەوە لە ١٦ی ئەیلوولی ئەمساڵدا دوو شەمەندۆفێری " كۆرادیا ئای لینت" یەكەمین گەشتیان تەواو كرد و لە ئێستاشدا ڕۆژانە ٣-٤ گەشت دەكەن.



مانگ پێشتر - Nov 5 2018 4:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر