هەمەڕەنگ

بە پێنج کاتژمێر ددانی فیلێک دەرهێنرا


لەیەكێك لە باخچەی ئاژەڵانی شاری تەبلیسی پایتەختی جۆرجیا، نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ فیلێك كرا و لە ئازاری چەند ساڵی ڕزگاركرا.

"گراندی" فیلێكی تەمەن 21 ساڵە و هەر لە بچووكیەوە لە باخچەی "مۆسكۆ" وە گوازراوەتە بۆ باخچەی "یەریڤا"، بەڵام لە كاتی گواستنەوەدا كەڵبەكانی زیانیان پێدەگات و تێكدەچن، بەو هۆیەشەوە فیلەكە بەردەوام ئازاری هەبووە ، بۆیە بەهەوڵی پزیشكانی ڤێتەرنەری و كارمەندانی باخچەكە نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ كرا و لە ئازارەكە ڕزگاركرا.

نەشتەرگەریەكەی " گراندی" پێنج کاتژمێری خایاند و تیایدا پزیشكەكان زۆرینەی كەڵبەكانیان دەرهێنا، بەپێی وتەی پزیشكی نەشتەرگەریەكە تەنیا كەمێكی كەڵبەكە ماوەتەوە، دوای چەند ساڵێكی تر ئەگەر فیلەكە پێی ناڕەحەت بوو ئەوا نەشتەرگەریەكی تری بۆ دەكەن و نزیكەی ساڵ و نیوێكی دەوێت تا بەتەواوی چاك ببێتەوە. 



مانگ پێشتر - Nov 5 2018 5:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر