هەمەڕەنگ

بەم پرۆگرامە منداڵان لە خەمۆکی ڕزگاردەکرێن


لە ڕێگەی پرۆگرامێكی نوێوە  لە ئوسترالیا هەوڵدەدرێت یارمەتی ئەو منداڵانە بدرێت كە تووشی پەستانی دەروونی و خەمۆكی بوون، ئەویش بە فێركردنی میوزیك و ئامێرە میوزیكیەكانە.

لە یەكێك لە قوتابخانەكانی شاری پێرسی ئوسترالیا پرۆگرامێكی تایبەت و جیاواز بەكاردەهێنرێت و لە وێدا خوێندكارەكان فێر دەكرێن چۆن تۆنەكانی میوزیك بخوێننەوە و بیان نووسن، لە هەمانكاتدا فێری ژەنینی كەمانچەش دەكرێن.

ئامانج لەم ئەم بیرۆکەیە تەنها بۆ فێربوونی میوزیك نییە بەڵكو هیوا دەخوازرێت كارەكە كاریگەری هەبێت بۆسەر ئاست و بابەتەكانی تری خوێندن و بەكارهێنانی میوزیكە بۆ گۆڕانی ڕەفتاری كۆمەڵایەتی ئەو منداڵانە.

جێی ئاماژەیە پڕۆگرامەكە لەلایەن سیمفۆنی ئۆركێسترای خۆرئاوای ئوسترالیا داڕێژراوە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی باوەڕبەخۆبوون لای ئەو منداڵانە، لەوێدا منداڵان كاتێكی خۆش و ئاسوودە بەسەر دەبەن، دایك و باوكەكانیش ئەوەیان ئاشكراكردووە كە لەکاتەوەی منداڵەكانیان بەشداری ئەو خولەیان كردووە گۆڕانكاری بەرچاو لە ڕەفتار و پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان و هەستەكانیاندا ڕوویداوە، هیواش دەخوازرێت فێرگەی تری لەو شێوەیە لە داهاتوودا بكرێنەوە و ئامێرە میوزیكیەكان بە منداڵەكان ئاشنا بكرێن.



مانگ پێشتر - Nov 6 2018 7:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر