هەمەڕەنگ

قاوەخانەیەك بە كوندەپەپوو پێشوازی لە میوانەكانی دەكات


قاوەخانەی " ئۆوڵس هاوس" لە مۆسکۆ یەكەمین قاوەخانەیە کە لەڕێگای کوندەپەپووەوە پێشوازی لە میوانەکانی دەکات و تێێدا ١١ کوندەپەپوو دەژیت.

ئەو كەسانەی سەردانی قاوەخانەكە دەكەن دەبێت بۆ بینینی كوندەپەپووەكان پارەبدەن، بۆ یەك خولەکیش دەبێت شەش سەنت بدەن و ئەگەر بشیانەوێت خواردن بە كوندەپەپووەكان بدەن ئەوا دەبێت پارەی زیاتر بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا میوانەكان كاتێك دەچنە ناو قاوەخانەكە لە ڕێگەی پاكەرەوەیەكەوە دەستیان پاك دەكرێتەوە..

جێی ئاماژەیە كارەكە كەسانێكی زۆری بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە و ناوبانگێكی باشی پەیداكردووە بەتایبەتی ئەو منداڵانەی هەواداری زنجیرە فیلمی هاری پۆتەرن، ئەمە لە كاتێكدا ژمارەی ئەو كەسانەی لەیەك كاتدا سەردانی كوندەپەپووەکان دەكەن سنوردارن بۆ ژمارەیەكی كەم، میوانەكان دەتوانن لە قاوەخانەكە ژەمی سووك و خواردنەوە بخۆنەوە و كاتێكی خۆش بەسەربەرن .



مانگ پێشتر - Nov 6 2018 8:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر