هەمەڕەنگ

ڕیكۆردێكی نوێی دروستكردنی پیتزا تۆمار دەكرێت


لە شاری " بۆینس ئایرسی" ئەرجەنتین كۆمەڵێك شێف ڕێكۆردێكی نوێیان لە دروستكردنی ژمارەی پیتزا تۆماركرد و ناویان چووە كتێبی گینسەوە، شێفەكان توانیان لە ماوەی 12 سەعاتدا 11 هەزار و 277 پیتزا دروست بكەن و ڕیكۆردی پێشتر كە لە ئیتاڵیا بوو بە دروستكردنی 10 هەزار و 65 پیتزا بشكێنن و نازناوە بۆ خۆیان بەرن.

دوای ئەوەی پیتزاكان ئامادە دەكران، دەكرانە كیسی تایبەتەوە و دواتریش دادەخران، جێی ئاماژەیە بە پێی وتەی ڕێكخەرانی چالاكیەكەش زیاتر لە 3 تۆن ئارد و 2.7 تۆن پەنیری ئیتاڵی و 88 هەزار زەیتوون لە دروستكردنی پیتزاكان بەكارهێنراوە، سەرەڕای ئەوانەش 14 فڕن بۆ برژاندنی پیتزاكان بەكار هێنراون و لە یەك دەقیقەدا 6 پیتزا دروست كراوە.



3 هەفتە پێشتر - Nov 20 2018 7:24PM
Print Friendly and PDF
زیاتر