هەمەڕەنگ

ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماڵەوە وانەیان پێدەوترێتەوە زیاددەكات


لە ئێستادا لە وڵاتی بریتانیا ژمارەیەكی زۆر منداڵ لە قوتابخانەكان دەرهێنراون و لە جیاتی قوتابخانە لە ماڵەوە وانەیان پێدەوترێت، یان بەشێكیان دەنێردرێن بۆ كۆرسە ئاینی و كلتوریەكان و بەشێكی تریشیان لە ڕێگەی كۆرسی ئۆنلاینەوە وانە دەخوێنن و ئەو بابەتەی ئارەزووی دەكەن هەڵدەبژێرن.

بەپێی ڕاپۆرتەكان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی لە قوتابخانە گشتییەكان دەرهێنراون بۆ لە ٪٨٠ بەرزبۆتەوە، دایكان و باوكان دەیانەوێت منداڵەكانیان ئەو بابەتانە بخوێنن كە ئارەزووی دەكەن و نایانەوێت توانای منداڵەكانیان لەناوبەرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ئازادی وەرگرتنی زانیاری لە بریتانیا لە ئێستادا زیاتر لە ٤٥ هەزار منداڵ لە لە قوتابخانەكان دەرهێنراون، لەلایەن مامۆستای تایبەت یان دایك باوك یان بە ڕێگەی ئۆنلاین وانە دەخوێنن، ژمارەكەش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە.

لە لایەكی تریشەوە منداڵەكان زۆر دڵخۆشن بە وەرگرتنی وانە لە ماڵەكانیان و پێیان وایە ناچارنابن پەیڕەوی كۆمەڵێك ڕێسای توندی قوتابخانەكان بكەن، ئەمەش وادەكات منداڵەكان زیاتر چێژ لە بابەتەكان وەربگرن و ناچار ناكرێن ئەو بابەتانە بخوێنن كە نایانەوێت.

لەلایەكی تریشەوە دەسەڵاتدارانی بریتانیا پێیانوایە دایك و باوكەكان كارێكی باش دەكەن، بەڵام پێویستە تۆمارێك هەبێت بۆئەوەی دڵنیابن لەوەی منداڵەكان بە تەواوی فێری دەبن.



3 هەفتە پێشتر - Nov 20 2018 8:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر