هەمەڕەنگ

خواست لە سەر خواردنی تەندروست و سروشتی بۆ ئاژەڵە ماڵیەكان زیاد دەكات


لە ئێستادا لە ئەمریكا خواستێكی زۆر لەسەر خواردنی تەندروست و سروشتی بۆ ئاژەڵە ماڵیەكان هەیە و بەخێوكەران دەیانەوێت خواردنی سروشتی و تەندروست بە ئاژەڵەكانیان بدەن بۆئەوەی تەمەنیان درێژ بێت، بەتایبەتی سەگ و پشیلە كە لە ئێستادا لە زۆرێك لە ماڵەكاندا هەن و وەك یەكێك لە ئەندامانی خێزان سەیر دەكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت باشترین خواردنیان پێبدەن.

بەپێی ڕاپۆرتێك دەرکەوتووە کە ڕێژەی فرۆشتنی بەرهەم و خۆراكە سروشتیەكانی ئاژەڵان بە بڕی لە ٪٦٥ نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٧ زیادی كردووە، لە ئێستاشدا یەكێك لە كۆمپانیا گەورەكانی بەرهەم هێنانی خۆراكی ئاژەڵان بە ناوی " پێتكۆ" كاردەكات بۆ لابردنی هەموو ئەو بەرهەم و خواردنانەی پێكهاتەكانیان دروستكراوە، لە جیاتی ئەوەش بەرهەمی سروشتی و تەندروست بۆ ماركێتەكەیان زیاد دەكەن، چونكە خۆراكە دەستكردەكان نیگەرانیەكی زۆریان لای خەڵك دروست كردووە.

بەرپرسانی " پێتكۆ" ئاماژەیان بەوەدا كە تا مایسی ٢٠١٩ هەموو بەرهەمەكانیان لە بازاڕی و ئۆنلاین و ١٥٠٠ لقی كۆمپانیاكەیان لە ئەمریكا و پیرتۆ ڕێكۆ لادەبەن و بەرهەمی نوێ  و سروشتی دەخەنە بازاڕەوە، ئەمەش بەیەكەمین هەنگاوی لەو شێوەیە هەژمار دەكرێت.



2 هەفتە پێشتر - Nov 26 2018 6:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر