هەمەڕەنگ

كۆمەڵێك كەركەدەنی ڕەش دەگەڕێندرێنەوە نیشتمانی خۆیان


سێ وڵاتی ئەوروپی بە هاوبەشی كاردەكەن بۆ گەڕاندنەوەی كۆمەڵێك كەركەدەنی ڕەش بۆ نیشتمانەكەیان بۆ ڕواندا.

دوای ئەوەی بەهۆی جیۆسایدەوە كەركەدەنە ڕەشەكانی ڕواندا لە ساڵی ١٩٩٠'كاندا لەناوچوون، لە ئێستادا هەوڵدەدرێت ئەو چەشنە گیاندارە بە نیشتیمانەكەیان ئاشنا بكرێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش باخچەی ئاژەڵانی كۆماری زیوریخ و بریتانیا و دانیمارك، بە هاوبەشی كاردەكەن بۆ گەڕاندنەوەی پێنج كەركەدەن كە سێیان مێن و دوانەكەی تریش نێرن لە باخچەی ئاژەڵانی " دڤور كرالۆڤ" لە كۆماری زیوریخ و باخچەی " فلامینگۆ لاند" لە بریتانیا و " ڕی پارك سافەری" لە دانیمارك" بۆ ڕواندا.

سەرەتا لە بریتانیا و دانیماركەوە كەركەدەنەكان دەبەن بۆ باخچەی ئاژەڵانی زیوریخ و پاشان لەوێوە گیاندارەكان بەیەكەوە دەگوازنەوە بۆ ڕواندا كارەكەش بە گەورەترین گەشتی گواستنەوە دادەنرێت لە ئەوروپاوە بۆ ڕواندا.

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا تەنیا ٩٠٠ كەركەدەنی لەوشێوەیە لە جیهاندا ماونەتەوە و كە ٩٠ یان لە باخچەكانی ئەوروپادا دەپارێزرێن، ئەوانی تریشیان لە ناوچەكانی ئەفریقادا دەپارێزرێن.




2 هەفتە پێشتر - Nov 27 2018 5:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر