هەمەڕەنگ

١١ ڕێگا دڵخۆشترت دەکات لە هاوسەرگیرییەکەتدا


ڕەنگە خۆشترین ماوەی هاوسەرگیرییەکەت مانگی هەنگوینی بووبێت، بەڵام ئەمە مانای نیە ناتوانیت ئەو کاتانە بەدەست بهێنیتەوە، هەموو هاوسەرگیرییەک بە کۆمەڵێک کاتی ناخۆش و قورسدا تێپەڕدەبێت، هەندێک زۆر نامێنێتەوە و هەندێکیش تەمەنێک پێکەوە دەژین.

ئەم ١١ ڕێگایە یارمەتیت دەدات هەمیشە بە پەرۆشی و دڵخۆشییەوە بمێنیتەوە لە ژیانی هاوسەریتدا:
1- هەمیشە خۆت و هاوسەرەکەت بیربخەرەوە کە بەیەکتر دەزانن و سوپاسگوزاری یەکترن.
2- بۆ شتە بچووکەکان بڵێ سوپاس.
3- هەمیشە ڕاستگۆبە تەنانەت گەر کاتێکیش شەرمەزار بوویت.
4- گرنگی بە شێوەت بدە.
5- ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوڕێی خۆت دروست بکە لە دەرەوەی هاوسەرگیرییەکە.
6- ئاگات لە وشەکانت بێت و نابێت هاوسەرەکەت بریندار بکەیت یان باسی کەسێک بکەیت و بلێیت کە سەرنجی ڕاکێشاویت.
7- واز لە باسکردنەوەی شتە کۆنەکان بهێنە و مەڵێ گەر وابووایە وادەبوو یان وانەدەبوو.
8- بێدەنگی هەڵبژێرە چونکە زۆر جار مامەڵەکردنێکی تەندروست لەگەڵ هەندێک کێشەدا تەنها بێدەنگ بوونە.
9- دەبێت ئەو ڕاستییە بزانیت کە پەیوەندی هەمیشە بەرزی و نزمی تێدایە و بەکاتی خۆش و ناخۆشدا تێدەپەڕیت تا ئاو پلەیەی ئارەزووی ئەوە ناکەن قسە لەگەڵ یەکتریشدا بکەن، بەڵام پاش چەند ڕۆژێک شتەکان هێور دەبنەوە و دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.
10- دڵ نەرم و بەسۆز بە.
11- خۆشەویستی و پەرۆشی و ئارەزوو بۆ هاوسەرەکەت دەرببڕە لە هەموو کات و شوێنێکدا.



2 هەفتە پێشتر - Nov 27 2018 9:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر