هەمەڕەنگ

ڕیزبەندی گرانترین ژنە گۆرانیبێژەكان بڵاوکرایەوە


لە میانەی بڵاوكردنەوەی ڕیزبەندی ساڵانەی گۆڤاری "فۆربس" بۆ گرانترین ژنە گۆرانیبێژەكانی جیهان، گۆرانیبێژی ئەمریكی بەناوبانگ " كێتی پێری" لە ڕیزبەندی یەكەمدایە بە بڕی نزیكەی ٨٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، پارەكەشی لە ڕێگەی بەرنامەی " ئەمێریكان ئایدڵ "و كۆنسێرتەكانیەوە دەست كەوتووە.

لە دوای ئەویش گۆرانیبێژی ئەمریكی " تایلەر سویفت" لە ڕیزبەندی دووەم گرانترین ژنی جیهاندایە، بە بڕی ٨٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، " سویفت" ڕیزبەندی یەكەمی ساڵی ڕابردووی لە دەستدا، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی كۆنسێرتەكانی لە دوای ڕیزبەندیەكەی گۆڤاری " فۆربس"وە كردووە.

"بیۆنسێ" ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی بە توانا بە بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەكەدایە، لە دوای ئەویش ژنە گۆرانیبێژ "پینك" دێت بە بڕی ٥٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و لە پلەی چوارەمدایە، زۆرینەی پارەكانیشی لەو زنجیرە كۆنسێرتە دەست كەوتووە كە لە ماوەی ساڵەكەدا سازی كردووە.

لە دوای ئەوانیش "لەیدی گاگا" بە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و " جێنیفەر لۆپێز" بە ٤٧ ملیۆن دۆلار و " ڕیهانا" بە ٣٧ ملیۆن دۆلار لە پلەكانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەمی ڕیزبەندیەكەدان.



هەفتە پێشتر - Nov 29 2018 3:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر