تەندروستی

ماسک بۆ قژی بژ و ماندوو


لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا قژ زیاتر هەڵدەوەرێت و سەرقاڵی ژیانیش زۆر جار ڕێگە نادات گرنگی بە قژەکانمان بدەین، ئەوەش وادەکات قژەکە زیاتر ماندووبێت و قرتاو و هیلاک دەربکەوێت.

باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری قژ بەتایبەت قژی لوول ماسکی ئەڤۆکادۆ و مۆزە و ئەنجامێکی زۆر باشت دەداتێ.

کەرەستەکان: نیو کوپ مۆز، چارەکە کوپێک ئەڤۆکادۆ، کەوچکێک ماست، کەوچکێک زەیتی گەنم، چارەکە کوپێک کاڵەک.

شێوازی بەکارهێنان:
گشت کەرەستەکان لە عەسارەدا تێکەڵ بکە.
کەپسولێکی ڤیتامین E تێکەڵ بە گیراوەکە بکە.
بیدە لە قژت و بۆ ماوەی ١٥ خولەک وازیلێبهێنە.
پاشان قرت بە شامپۆ بشۆ، دەتوانیت ئەم ماسکە هەفتەی جارێک دووبارە بکەیتەوە بۆ ئەوەی باشترین سوودی لێوەربگریت.



هەفتە پێشتر - Nov 29 2018 9:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر