هەمەڕەنگ

چەند نەهەنگێك دووبارە دەكرێنە زەریاوە


كۆمەڵێك لە چالاكوانانی بواری سروشت و كەسانی خۆبەخش لە نیوزلەندا هەستان بە هەڵمەتێك و شەش نەهەنگی بچووكیان كردە ناو زەریاوە و هیواش دەخوازن نەهەنگەكان بتوانن بەمزوانە لە قوڵایی زەریاكاندا مەلە بكەن.

پڕۆژەكە لەلایەن وەزارەتی پاراستنەوە بەڕێوەچوو و تیایدا ئەو شەش نەهەنگە لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە گوازرانەوە بۆ كەنارە ئاوەكانی " ڕاراوا"، گەشتەكەش ماوەی سەعاتێكی خایاند، هاوكات زیاتر لە ٢٠٠ خۆبەخش ئامادەبوون بۆ یارمەتیدانی لێپرسراوان و ئاشنا كردنی نەهەنگەكان بە نیشتمانی خۆیان.

جێی ئاماژەیە لێپرسراوی پڕۆژەكە رایگەیاند كە خۆبەخشەكان شەو بێدار ماونەتەوە و بە بەردەوامی ئاویان بە نەهەنگەكاندا كردووە تا كراونەتەوە ناو زەریاوە، لە ئێستاشدا نەهەنگەكان دەتوانن لە قوڵای زەریاكان و نیشتیمانی خۆیان بژین.



هەفتە پێشتر - Dec 2 2018 4:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر