تەندروستی

بەم خواردنانە خۆت لە سترێس و فشار دووربخەرەوە


سەرقاڵی ژیان و فشاری بەردەوام کەسەکان ماندوو دەکات بەڵام بە ڕێکخستنی سیستەمی خۆراکی و خواردنی خۆراکە بەسوودەکان ئەم فشارە کەم دەبێتەوە، ئەم دۆخەش پەیوەندی بە سێ شتەوە هەیە و بەم خۆراکانە چارەسەر دەبێت:

1- نان بخۆ بۆ ئەوەی ناوسکت دڵخۆشبێت: لەبەر ئەوەی ناوسک نزیکەی ١٠٠٠ جۆری بەکتریای تێدایە دەبێت بە دڵخۆشی بیانهێڵیتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر میزاج و پێست و هەموو شتێک هەیە، باشترە خواردنی شەکر کەم بکەیتەوە چونکە شەکر کەسەکان تووشی دڵەڕاوکێ دەکات، لەجیاتی ئەوە میوە بخۆ.

2- جەستەت دەوڵەمەند بکە بەخۆراکە پڕ ڤیتامینەکان: تاوەک جەستە ڤیتامینی باشتر وەربگرێت ئەوا کاریگەری بۆ سەر پشوودان و ماندووییش زیاتر دەبێت کەسەکە تەندروستی جەستەیی و دەروونی باشتر دەبێت.

3- خواردن پەیوەست بکە بە یادگارییەکانتەوە: کاتێک خواردنێکی خۆش دەخۆیت لەگەڵ کەسە ئازیزەکانت ئەوا یادگارییەکی خۆش دروست بکە، کاتێکیش هەست بە فشار دەکەیت ئەو خواردنانە بخۆ و یادگارییە خۆشەکان وەبیر خۆت بهێنەرەوە، بەمەش هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت.



هەفتە پێشتر - Dec 3 2018 8:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر