هەمەڕەنگ

بەهۆی کۆرۆناوە ژیانی ١٠٠ ملیۆن کەس روو لە هەژاری دەکات


بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ژیانی ١٠٠ ملیۆن کەس ڕوو لە هەژاری دەکات .
لە راگەیەندراوەکەدا باسیلەوەکردووە لە سەرەتای مانگی نیساندا پێشبینیان کردووە کە بەهۆی ئەو دۆخە ئابورییەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەسەر جیهاندا هاتووە ٤٠ بۆ ٦٠ ملیۆن کەس ئاستی گوزەرانیان بگاتە خوار هێڵی هەژاری.
ئەوەیخستۆتەروو بەهۆی بەردەوام بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەروپا و باکوری ئەمریکا و ئەفریقاو زیادبوونی ژمارەی مردوان و بەردەوامبوونی ماوەی کەرەنتینە دۆخی ئابوری دژوارتربووە ئەوەش وادەکات پێشبینی بکرێت ئاستی گوزەرانی ١٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بگاتە خوار هێڵی هەژاری .
بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەیبەوەشکردووە، بەشێکی زۆری ئەو ژمارەیەش لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا دەبێت کە پێشتر ئاستێکی بەرزی هەژاریان تۆمارکردووە .