تەندروستی

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوکەسانەوە دەگوازرێتەوە کە هیچ نیشانەیەکیان نییە


لەماوەی ڕابردودا پرسیارێکی زۆر لای خەڵک و ناوەندە تەندروستییەکان دروست بوو دەربارەی ئەوەی ئایا ئەوکەسانەی نیشانەی توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە توانای گواستنەوەی ڤایرۆسەکەیان هەیە ؟؟
ماریا ڤان کیرۆڤ بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆگرامی بارە لەناکاوەکان تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەکرد کە تەنها چەند توێژینەوەیەکی کەم لەسەر ئەو بابەتە هەیە کە دەیسەلمێنن ئەو کەسانەی نیشانەیان نییە بە دەگمەن ڤیرۆسەکە دەگوازنەوە تا ئێستا بەجدی کار لەسەر ئەو بابەتە نەکراوە .
باسی لەوەشکردووە، پێویستیان بە چاودێری دۆخی ئەوکەسانەیە کە توشی ڤایرۆسەکە دەبەن بەڵام نیشانەکانی توشبونیان تێدابەدی ناکرێت .

تيدرۆس ئادهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای مانگی شوباتدا ئاماژەیان بەوەکردووە ئەو کەسانەی نیشانەکانی توشبونیان نییە ڤایرۆسەکە دەگوازنەوە بۆ کەسانی تر بەڵام مەترسییان کەمترە لەگەل ئەوەشدا پێویستمان بە چاودێری و ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاترە .