تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای "BMW" ژمارەی کرێکارەکانی کەمدەکاتەوە


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " بلومبێرگ " کۆمپانیای "BMW"ی ئەڵمانی لە پلانیدایە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەش هەزار کرێکاری کۆمپانیاکەی کەمبکاتەوە .
ئاماژەی بەوەکردووە کۆمپانیاکە لەگەڵ یەکێتی کرێکارانی وڵاتەکەی گەیشتۆتە ڕێکەوتن بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کرێکارەکان لە ڕێگای وازهێنانی خۆویستی و خانەنشینی پێشوەخت .
ئەوەشی خستۆتەروو کە کۆمپانیاکە بڕیاریداوە کە بەشداری لە هاوپەیمانی بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی کارەبای دا بکات لەگەڵ کۆمپانیای "Daimler".
ماپەڕی بلومبێرگ ئاماژەشیبەوەکردووە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەڕیژەیەکی بەرچاو دابەزیوەو ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی زۆری بە کەرتی بەرهەمهێنانی ئوتومبێل گەیاندووە