فیفا یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق ئاگادارده‌کاته‌وه‌
23/7/2010

یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان فیفا ئاگادارى عێراق ده‌كاته‌وه‌و بڕیارى سزاى توندى بۆ ده‌رده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان له‌ مانگى (7)ى ئه‌مساڵداو له‌ شارى جۆهانسبێرگ بڕیاریدا كه‌ كۆبونه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق له‌ شارى هه‌ولێر بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا بڕیاریدا كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ شارى به‌غداد ده‌كرێت، به‌وه‌ش له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى وه‌رزش‌و لاوانه‌وه‌ فشارێكى زۆرى خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ر (63) ئه‌ندامه‌كه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێ، له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ ناسراو هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر باره‌گاى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق له‌ شارى به‌غداد به‌ مه‌به‌ستى گرتنى چه‌ند ئه‌ندامێكى یه‌كێتیه‌كه‌، بۆیه‌ فیفا بۆ دوا جار حكومه‌تى ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ستنه‌خه‌نه‌ كاروبارى وه‌رزشى ووڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى سزایه‌كى قورس ده‌بنه‌وه‌، جێى باسه‌ فیفا بڕیاریداوه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ شارى هه‌ولێر بكرێت‌و نوێنه‌رى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان‌و ئاسیاش له‌و شاره‌ ئاماده‌بن‌و به‌ هیچ شێویه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ شارى به‌غداد بكرێت، بریاریشه‌ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق رۆژى شه‌ممه‌ (24/7)  له‌ شارى هه‌ولێر بكرێت.

 

Home | Contact | Kurdish News | Arabic News | English News |
Document | Kids | Clips | Entertainment | How To Receive Kurdsat |
© 2009 All Rights Reserved. | Created By Avesta Group