مۆرینهۆ داوای ئیبرا ده‌کات
23/7/2010

خۆزێ مۆرینهۆى پورتوگالى داوا له‌ كاربه‌ده‌ستانى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات به‌ هه‌ر نرخێك بێت ئیبراهیمۆڤیچ له‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ بكڕن، رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ خۆزێ مۆرینهۆى ڕاهێنه‌رى نوێى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى داوای له‌ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى كردووه‌ كه‌ ئیبراهیمۆڤیچ له‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ بكڕن، رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ ڕیاڵ په‌یوه‌ندیان به‌ مینۆ ریۆلاى به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئیبراوه‌ كردووه‌ له‌ ئه‌گه‌رى فرۆشتنى ئه‌و یاریزانه‌ له‌ لایه‌ن یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ئه‌وا یانه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بكڕێت، به‌ پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ مۆرینهۆ بیر له‌ فرۆشتنى كاكاو كه‌ریم بنزیمه‌ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و دوو یاریزانه‌ى له‌ بیر خۆى بردۆته‌وه‌و به‌ بڕواى ئه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ كڕینه‌ لاوازو خراپه‌كانى ڕیاڵ مه‌درید بۆیه‌ هێنانى ئیبرا بۆ شوێنى بنزیمه‌ به‌لاى مۆرنیهۆوه‌ پڕ كردنه‌وه‌ى بۆشایى هیڵى پێشه‌وه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێت.

 

Home | Contact | Kurdish News | Arabic News | English News |
Document | Kids | Clips | Entertainment | How To Receive Kurdsat |
© 2009 All Rights Reserved. | Created By Avesta Group