به‌وێنه‌.. هۆڵی باسکه‌ی دهۆك
5/7/2010

ئا: هه‌رژین عوسمان
هۆڵی باسكه‌ى دهۆك كه‌تایبه‌ته‌ به‌ كۆلێژی په‌روه‌ده‌ى وه‌رزشی زانكۆی دهۆك، جوانترین‌و نایابه‌كانى هۆڵی باسكه‌یه‌ له‌ كوردستان‌و عێراقدا.
ئه‌م هۆڵه‌ كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی باسكه‌ى ئاسیاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌، ڕۆژانى 9-12/6/2010 به‌به‌شدارى 4 هه‌ڵبژارده‌ پاڵه‌وانێتی باسكه‌ى ڕۆژئاواى ئاسیای تێدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ى ئێران پله‌ى یه‌كه‌م‌و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق پله‌ى دووه‌می به‌ده‌سهێنا، له‌ئێستادا ئه‌م هۆڵه‌ یارییه‌كانى تیپى باسكه‌ى یانه‌ى دهۆك تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه‌له‌ خولى نایابی باسكه‌ى عێراقدا به‌شداره‌‌و وه‌رزی ڕابردوو پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ بوو.
له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ئه‌م هۆڵه‌‌و شارى دهۆك بووه‌ جێگاى سه‌رسوڕمانى یه‌كێتی باسكه‌ى ئاسیا‌و هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كان‌و میوانانى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌.
ئه‌وه‌ى ماوه‌ بیڵێین له‌بیرنه‌كردنى هه‌وڵ‌و ماندوبوونى (ته‌مه‌ر كۆچه‌ر)ی پارێزگارى دهۆكه‌ له‌پێشختنی وه‌رزشی شاره‌كه‌‌و پشتیوانیكردنی له‌هه‌موو به‌هره‌‌و توانایه‌كى وه‌رزشی.





 

Home | Contact | Kurdish News | Arabic News | English News |
Document | Kids | Clips | Entertainment | How To Receive Kurdsat |
© 2009 All Rights Reserved. | Created By Avesta Group