تەندروستی

توێژینەوەیەك پەیوەندی نێوان پێکوتەی سیل و ڤایرۆسی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

توێژینەوەیەکی مەغریبی ئاشکرای دەکات ڕێژەی مردن لەنێو ئەو توشبوانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێشتر پێکوتەی سیلیان وەرگرتووە کەمتر بووە بەراورد بە کەسانی تر .

ئاژانسی " ئنفۆفاک مەغریب " لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە توێژینەوەکە لەلایەن ژمارەیەك پزیشکی منداڵانەوە ئەنجامدراوەو ئەوەی دەرخستووە پێکوتەی سیل کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر سیستمی بەرگری لەش و هەوکردن هەیە .

توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە پێکوتەی " BCG " سیل چالاکی دژە ڤایرۆسی نییە بەڵام کاریگەری گەورەی لەسەر بەهێزکرد نی سیستمی بەرگری لەش هەیە ڕێژەی توشبوون بەو نەخۆشیانەی بەهۆی ڤایرۆسەوە دەگوازرێنەوە کەمدەکاتەوە .